ماڵه‌وه‌ > نامەکان/ the letters > کاتێک با لەگەڵ خۆی دەمانبا/ فەرزاد کەمانگەر

کاتێک با لەگەڵ خۆی دەمانبا/ فەرزاد کەمانگەر

چەند رۆژێکی مابوو بۆ پاییز کە بە فرۆکە بۆ سنە راگوزراین.سەیر کردنی مووچە و مەزرا و باخەکان لەو سەرەوە بۆ من شتێکی نوێ بوو .هەرگیز لەو بەرزایەوە سنەم نەدیبوو ، ئەویش لە وەرزی پاییزدا، وەرزی پاییزی کوردستان بە راستی سەرنج ڕاکێشە هەروەک بەهار و لەوانەیە زیاتریش. من بە ژیان لە ناو ئەو تابلۆ جوانە هەزار رەنگە ڕاهاتەبووم بەڵام نە لەو بەرزاییەوە.
لە پاییز چاوی مرۆڤ لەو هەموو جوانی و تێکەلاوی رەنگە حەیران دەبێ بەڵام تا لە بەرزای کێوی ئاویەر و دەور و بەری بۆ تێروانینی دانەنیشی و تا بۆ سۆزی ئاوازی عەباس کەمەندی گوێ رانەدێری نازانی بۆچ ئاویەر هاوژیانی هۆنراوە و سروود و عیشقی سنەیەکان بووە ، ئەشێ لە پاییزی هەورامان و رەزەکانیدا بووبی ئەو کات کە خۆر خۆی بۆ ئامێزی کێوە سەرکەشەکانی نزیک دەکاتەوە تا هەنارستانی هەزار رەنگ و دۆڵە قووڵەکانی هەورامان سێبەری رووناکیان پێ بەبخشێ و جوانترین تابڵۆ بخاتە بەر چاوان …
خەیاڵ وەک ئەسپێکی سەرکێش منی لە نێوان دیوارەکانی بەندیخانەی سنە بۆ شوێنە دوورەکان بردەبوو. دەمزانی بۆ لە بیر کردنی ئازارەکانم دەبەی بۆ بیرەوەریە خۆشەکانم پەنا بەرم ، بەڵام تەواوی جەستەم پاش ئەشکەنجەیەکی تەواو کە خۆم بۆ راگرتەبوو ئازاری دەدام ، ئەشکەنجەیێک کە بە تاوانی گوناحێکی نەکراو دەستبەردارم نەدەبوو .

یەک لەو سێ پاسەوانەی کە ئازاری دابووم لە درزی ژوورە تاکەکەسیەکەمەوە ئارام و بێدەنگ سەیری منی دەکرد تا بزانێ جوولە دەکەم یان نا .چاوە نامۆکانی رێگر بوون لە سەر بیرەوەریە شیرینەکانم، بە ناچار جووڵێیکم کرد تا بزانێ زیندووم و ئۆقرە بگرێ و خەڵوەتی شەوانەم و تەنیاییم لێ تێک نەدا ( بەندیخانە ئیتلاعاتی سنە لە نێوراست شاری سنە دایە و لە نزیک بەندیخانە دەنگی رێ و رەسمی زەماوەند دەبیسترا )

بە هاتنی شەو دەنگی ئاوازی گەڕیان دەهاتە گوێ ،ئاوازی کاک نەجمەدین کە بە گەڕەکەکانی شاری سنەدا هەڵدەدا و ئاوازی پەسند کراوی سنەیەکانە بۆ هەڵپەرکێ و لە زۆربەی شاییەکاندا دەچڕێ ،لە مێشکمدا کچە لاوەکان و کورە لاوەکانی لە خۆباییم دەبینی کە دەست لە ناو دەست لە هەڵپەرکی و سەمادا بوون . سەمای گەریان سەمایێکە کە سەیرکەر و بیسەر نەخوازراو دەخاتە جۆش و خرۆشەوە تا چۆپی لە دەستەکانیدا هەڵسوورینێ و سەما بەکا .

جووڵەیێکم کرد ، ئازاری سەر و چاوم و دیانە ورد کراوەکانم پتر بووبوو،بەڵام دڵم نەیدەویست دیمەنێک کە درووستم کردەبوو وازی لێ بێنم، دوبارە هەر بەو ئازارەوە چاوەکانم لە سەر یەکنا ، دیوارەکانیش بە دەوری سەرمدا دەخولانەوە وەک ئەوەی ئەوانیش لە سەمادا بن ، دەنگی لێدانی دڵم و سازی مۆسیقام دەبیست و هەولم دەدا

لەساتێکدا کە هەست دەکەم وا بازنەی هەڵپەرکێ قاچەکانیان بە عەرزدا دەدن خۆم رێک بەخەم . حەزم دەکرد هەستمە سەر پێ و سەما بەکەم و لە گەڵ سەمای ئەوان هەڵپەرکێ کەم، لە گەڵ پێکەنینیان پێبەکەنم .هێند ئاوێتەی ئەو دیمەنە بووبووم دەتگوت زاوا منم، وەک زەماوەندی من بێ ، وەک ئەوەی هەموویان بە دەورمدا سەما بەکەن ، کە لە ناکاو تامی کوڵۆ خوێنێک کە قووتم دا بوو تەواوی خەیالاتمی ئالۆز کرد …

ئاوازی گەڕیان گەیشتبووە چەپی سەمای تایەبەتی ناوچەی هەورامان، لە جێگەمدا بەرەو هەورامان خولم خوارد و و سەر لە نوێ چاوەکانم لە سەر یەکنا. پشێوی و ئێشی گیانم ئازاری دەدام بەلام بە دەنگی موسیقا و ئاوازی شایی جیرانی بەندیخانە بە هەورامان گەیشتبووم و لە خەیالی قووڵمدا تێکەڵاوی ئەو خەلکە بووبووم.دەنگی شای و سەمای هاوسێکان بێخەبەر لە حالی ئێمە گێیشتبوە ئەوپەری خۆی. لە خەیاڵدا چۆپی لە دەستی مندا بوو ،کارێک کە لە هیچ شاییکدا نەمکردبوو ، سەمام دەکرد و بە دەوری خۆمدا هەڵدەسووڕام و هاوارم دەکرد ؛

شاباش ، شاباشی تەواوی ئەو دایکانی کە بینینی رۆڵەکەیان لە ناخیاندا قورسای دەکا

شاباش شاباشی بووکی ئازادی ئەو کاتەی کە بۆ وڵاتەکەم دەگەرێتەوە و عەرزی ژێر پێی ئەو و لاوەکانی هاورێی دەخاتە لەرزەوە.

لە خەودا یا بەخەبەری و یا لە بیهۆشیدا سەرخۆش لە میوانی و شای دەرەوەی بەندیخانە بووم و گۆرانی بێژی بی خەبەر لە دڵی من شایی گەیاندبووە ئاسمان.

نازانم چەند کاتژمێر تیپەریبوو ، جوولەی ماشینێک کە منی بەرەو نەخۆشخانێیک لە دەرەوەی بەندیخانە دەبرد وەخەبەری هێنام، وەک چەندین کاتژمەر بێ هۆش بووبم ، کاتێک خۆم لە ئاوێنەی شۆفێرەکەدا بینی زەردەخەنێیکم بە خۆم و میوانی دویشەومدا کرد و بە دەستە کەلەپچەکراوەکانم دەستێکم بە سەر و چاوی باکراو و قووپاوی خۆمدا هێنا و وەتم روخسارت بۆ زماوەند لەبار نییە و لە ژێر چاوی پاسەوانەکانی چەپ و راست و پێشەوەم کە دانیشتبوون زەردەخەنەکم شاردەوە نەکا ئازاریان بدا.

پاش دەرمان کردن لە چەند شەقامێکی سنەوە تیپەر و بۆ بەندیخانەیان هینامەوە ، کاتێک گەرامەوە ناو ژوورە تاکە کەسیەکەم

دوانیوەڕۆی شەممۆ بوو، شای تەواو بووبوو ، ڕاکشام ، شەو دەنگی ئارام، کچێکی لاوی بەندکراو کە ژوورەکەی لە پشت ژوورەکەی منەوە بوو ، سەرنجی ڕاکێشام ، ئارام ئاوازێکی فولکڵوری کوردی دەخوێند.

من کچی کوردستانم

گوڵێک لە ناو دەستی لاوان

چەپکە گوڵی جوانی کوردستان

من کچی کوردستانم

وەک رێحانە و نیرگسی بۆن خۆشی قراخ رەزەکانی کوردستان

بە بیستنی ئاوازی جوانی کجێکی بەندکراو کە ناوەکەشیم نەدەزانی ، کەڵپەی گریان ئەمانی لی بریم . بە خۆمم وت خوایە ئەم کجە پاکە غەرق لە خەیاڵاتیدا لە کوێی ئەم وڵاتە زامدار بووە ، بە پارێزگاری لە زامی هاو وڵاتیانی سەرقاڵە یا ئاوازە بێ غەل و غەشەکەی پێشکەشی چ کەسێکی کردووە. خۆم دایە دەست ئاوازی جوانی کچی بەندکراو و فینکی هەوایەکی ئارام کە لە درزی ژوورە تاکەکەسیەکمدا سەریهەڵدا بوو و چاوەکانم سەر لە نوێ لە سەر یەک نایەوە و چاوەروانی لیدانی دەرگا مامەوە کە ئەم جارەیان کێ بە شوینمدا دێت.

فەرزاد کەمانگەر / خاکەلێوەی 1389/ بەندیخانەی ئەوین
وەرگێرانی لە لایەن: رەشید رەحمانی / 9ی مەی 2011

Advertisements
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: